مپاپێ‌ دەبێتە كاپتن و بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاددا دەكات



 

دیدێ‌ دیشامپ ڕاهێنەری فەرەنسایی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری بەشداریكردنی كیلیان مباپی كاپتنی نوێی كەڵەشێرەكان لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ ئاشكرا دەكات.

دیشامپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “فەرەنسا 3″ سەبارەت بە خواستی مباپێ بۆ بەشداریكردن لە ئۆڵۆمپیاد و بوون بە بەشێك لەو سەركێشییە ڕایگەیاند:”من وەك نیشانەیەكی باش و ئەرێنی دەیبینم”.

پاریس میوانداری ئۆڵۆمپیادی 2024 دەكات، كە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەك لە كۆتایی هاتنی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا (یۆرۆ 2024) كە لە ئەڵمانیا سازدەكرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕاهێنەری كەڵەشێرەكان وتی:”دەستنیشانكردنی مباپێ وەك كاپتنی نوێی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بڕیارێكی ئاسایی و لۆژیكییە”.

دیشامپ دەڵێت:”مباپێ هەموو خەسڵەتەكانی بوون بە كاپتنی تێدایە، بەو پێیەی ئامادەیە بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرێت، پێناچێت جوبەرگێكی گەورە بێت بۆ ئەو”.

دیشامب ڕایگەیاند كە بڕیارەكە دوای ڕاوێژ و هەماهەنگی نێوان مباپێ و ئەنتوان گریزمان یەكلایی بووەتەوە و مپاپێ‌ دەبێتە كاپتنی دووەم و ڕۆڵی سەركردایەتی گرنگی لەناو تیپەكەدا دەبێت”.

لە كۆتاییدا قسەكانیدا وتی:” بڕیارەكە بە مانای وەرگرتنەوەی نیشانەی كاپتنی لە گریزمان و پێدانی بە مباپێ نییە، بۆ منیش سەرئێشە نەبوو، بەڵكو بڕیارێك بوو كە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێك دراوە”.

مباپی تەمەن 24 ساڵ خۆی بۆ یەكەم یاری وەك كاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر بە هۆڵەندا ئامادە دەكات كە ئێوارەی هەینی داهاتوو لە قۆناغی یەكەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2024 بەڕێوەدەچێت.

پێت عەلی عەلاق: نرخی دۆلار دادەبەزێت
د.پشدەر دەربارەی منداڵبوون بە نەشتەرگەری هۆشداری دەدات
دوات د.پشدەر دەربارەی منداڵبوون بە نەشتەرگەری هۆشداری دەدات
پەیوەنیدر