حەبی ڤاكسینی فایزەر دژی پەتا و كۆرۆنا دەخرێتە بازاڕەوە



حەبی کۆڤید-١٩ی کۆمپانیای فایزەر پاکسلۆڤید ڕۆژی پێنج شەممە، دەنگێکی دیکەی متمانەی ڕاوێژکارانی تەندروستی ئەمریکای بەدەستهێنا، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ پەسەندکردنی تەواوی ڕێکخراوەیی لەلایەن ئاژانسی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریكاوە.

دەرمانەکە لەلایەن ملیۆنان ئەمریکییەوە بەکارهێنراوە لەو کاتەوەی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریكی (FDA) مۆڵەتی بەکارهێنانی بەپەلەی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا پێدا، دەزگاکە قسەی کۆتایی لەسەر پێدانی ڕەزامەندی تەواوی دەرمانی فایزەر هەیە و چاوەڕوان دەکرێت تا مانگی ئایار بڕیاری لەسەر بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری (تایم)ی ئەمریكی، پانێڵێکی پسپۆڕانی دەرەوە بە دەنگی 16-1 دەنگیان دا کە پاکسلۆڤید وەک چارەسەرێکی سەلامەت و کاریگەر دەمێنێتەوە بۆ ئەو کەسانەی، کە مەترسی زۆریان لەسەرە و تووشی کۆڤید-19 بوون و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشخانە و مردن زیاترە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

دکتۆر ڕیچارد مێرفی ڕاشیگەیاندووە، “هێشتا چەندین گرووپمان هەیە، کە وەستاون بۆ سوودمەندبوون لە پاکسلۆڤید، لەوانە ئەو كەسانەی كوتانیان نەكردووە، ئەوانەی كوتانی كەمیان كردووە، کەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی بەرگریان لاوازە”.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریكی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی پاکسلۆڤید لە نەخۆشانی مەترسیداردا دەتوانێت هەفتانە ڕێگری بکات لە مردنی 1500 كەسی تووشبوو هەروەها 13 هەزار خەواندن لە نەخۆشخانە كەم بكاتەوە.

لەو پانێڵەی لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریكی ڕێكخرابوو بۆ گفتوگۆكردنی توێژینەوەكان لەسەر حەبی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا (پاکسلۆڤید) دەنگی ئەرێنی بە شێوەیەکی بەرفراوان هەبووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پاکسلۆڤید چارەسەری سەرەکی بووە لە دژی کۆڤید-١٩، بە تایبەت کە تەواوی گروپێکی دەرمانی دژەتەن پەراوێزخراون بەهۆی گۆڕانی ڤایرۆسەکەوە.

ئاژانسی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریكی داوای لە پانێڵی پسپۆڕانی پزیشکی سەربەخۆی خۆی کردووە، کە چەند پرسیارێکی درێژخایەن کە پەیوەندییان بە پاکسلۆڤیدەوە هەیە، لەوانە کام خەڵک لە ئێستادا سوودمەندن لە چارەسەرکردن و ئایا دەرمانەکە ڕۆڵی هەیە لە حاڵەتەکانی دووبارەبوونەوەی کۆڤید-١٩.

لە چەندین توێژینەوەی فایزەردا دەركەوتووە، تەنها لە نێوان 10% بۆ 16%ی نەخۆشەکان نیشانەکانیان گەڕاونەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی ئایا پاکسلۆڤید یان حەبێکی ساختەیان وەرگرتووە. هەربۆیە (FDA) لە ڕایگەیاند، کە ئەم جۆرە حاڵەتانە “پێدەچێت ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی سروشتی کۆڤید-١٩ بن”.

حکومەتی فیدراڵی ئەمریكا زیاتر لە 20 ملیۆن ژەمی دەرمانی پاکسلۆڤیدی کڕیوە و هانی پسپۆڕانی تەندروستی داوە بە شێوەیەکی چڕ بینوسن بۆ یارمەتیدانی خۆپاراستن لە نەخۆشیی توندی کۆڤید-19. بەڵام ئەوە بووە هۆی نیگەرانی لە زیادەڕۆیی لە نووسینی دەرمان و پرسیارکردن لەوەی، کە ئایا هەندێک لە نەخۆشەکان بێ پێویست دەرمانەکە وەردەگرن؟

فایزەر لە سەرەتادا توێژینەوەی لەسەر پاکسلۆڤید کردووە لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە: گەورەساڵانی کوتان نەکراو، کە کێشەی تەندروستی دیکەیان هەیە و هیچ بەڵگەیەکیان نییە بۆ تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشتر. بەڵام ئەوە ڕەنگدانەوەی دانیشتوانی ئەمریکا نییە لەمڕۆدا، کە بە مەزەندەکردن 95%ی خەڵک بەرگرییان هەیە لە لانی کەمی یەک ژەمی ڤاکسین، تووشبوونێکی پێشوو یان هەردووکی.

عیراق ؛ لەش و لارێكی ڕێكی كردە مەرجی سەرەكی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران
پێشت عیراق ؛ لەش و لارێكی ڕێكی كردە مەرجی سەرەكی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران
عەلی عەلاق: نرخی دۆلار دادەبەزێت
دواتر عەلی عەلاق: نرخی دۆلار دادەبەزێت
ەیوەندیدار