وەزارەتی ناوخۆی عیراق سێ ڕێنمایی توند، سەبارەت بە خواردن و خواردنەوەكان لە مانگی ڕەمەزاندا دەردەكات.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی كە پێماندراوە بەپێی مادەی 4ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 20ی ساڵی 2016، لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی ماددەی 2 و 3ی یاسای پێشوودا كە ئامانج و ئەركەكانی وەزارەتی ناوخۆی لە چەسپاندنی نەزمی گشتی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت و حكومەتە خۆجێیەكان لە سەرجەم پارێزگاكان لە جێبەجێكردنی یاسا پەیوەندیدارەكاندا دیاریی دیاریی دەكات، بۆ پاراستنی پیرۆزی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و نەریتە كۆمەڵایەتی و خێڵەكییە ڕێزدارەكان لە كۆمەڵگاكەمان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بڵاودەكەینەوە:
1-بە توندی قەدەغەیە ڕۆژوو شكاندن بە ئاشكرا، یان بە ئاشكرا ڕۆژوو شكاندن بە پێچەوانەی ئەو ڕێنماییانەی لایەنی فەرمی دەریكردوون، سەرپێچیكاریش بەرپرسیارێتی یاسایی لەئەستۆدەگرێت.
2- داخستنی سەرجەم فرۆشگاكانی خواردنەوە كحولییەكان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، سەرپێچیكار بەرپرسیار دەبێت.
3- هەموو ئەو چێشتخانە و قاوەخانە و دوكانانەی خواردن یان خواردنەوە پێشكەش دەكەن، لە كاتی ڕۆژووگرتن و تا كاتی ئیفتار دادەخرێن.
4-لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتەكەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دەزگا فەرمییەكانی حكومەت و حكومەتە خۆجێیەكان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ دەكەن.
5-پێشێلكاری بڕگەكانی یاساكە كە لە ڕێنماییەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، بەرپرسیارێتی یاسایی و دادوەریی هەڵدەگرن.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ڕێنماییەكان لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەیان جێبەجێ دەكرێن”.