ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئاوە



تا ساڵی 2050 بە ڕێژەی 55% خواست بۆ ئاو زیاد دەبێت

ئەمڕۆ 22ی ئاداری 2023 ڕۆژی جیهانی ئاوە، ئەم ڕۆژە لە 1992وە دیاریكراوە.

بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ 22ی ئادار تا 24ی ئاداری 2023 لە شاری نیویۆركی ئەمریكا كۆنگرەیەكی جیهانی تایبەت بە ئاو دەبەسترێت.

كۆنگرەكە، ئامانجی گفتووگۆكردنە لە بارەی قەیرانی ئاو و چارەسەركردنی گرفتەكان بەتایبەت گەیشتنی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان لەسەرانسەری جیهاندا و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن دەوڵەتان و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.

ئەم ڕۆژە بیرۆكەكەی بۆ ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە كاتێك كۆنگرەیەكی تایبەت بە ژینگە و گەشەپێدان لە ڕیۆدی جنیرۆی پایتەختی ئەرژەنتین بەسترا لە ڕۆژی 22ی ئادار و هەر ئەو ڕۆژەش بە ڕۆژی ئاو ناسێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە 1.4 ملیۆن كەس بەهۆی نەخۆشییەكانی پەیوەست بە ئاوەوە دەمرن.

هەر یەك لە كۆی چوار كەس بە واتای نزیكەی دوو ملیار كەس لە جیهاندا خزمەتگوزاری ئاویان بەپێی پێویست پێناگات، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێكخراوی یونیسێف لە ساڵی 2021.

بەپێی پێشبینییەكانی ڕێكخراوی هاریكاری ئابوری و گەشەپێدان، چاوەڕێ دەكرێت تا ساڵی 2050 بە ڕێژەی 55% خواست بۆ ئاو زیاد ببێت.

 

حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە لە پردێ دەستگیردەكات
پێشت حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە لە پردێ دەستگیردەكات
پێنج پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیركران
دواتر پێنج پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیركران
ەیوەندیدار