سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان دەكات بۆ دانیشتنی ژمارە 14ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و یەكێك لە برگەكانی بەرنامەی كار دەنگدانە بە پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
د. دێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پاڵپشت بەحوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی پەرلەمان دەكات بۆ دانیشتنی ژمارە (١٤) ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١١/٢٩.
بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١٤)ی ئاسایی خولی پایزە ڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٢٩
بەپێی حوكمی ماددەی (٥) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (١٦) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (٢٠) و ماددەكانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢)و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١٤)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۲/۱١/٢٩ بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:-
١ – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ – پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢).
٣ – پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٤ – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).
دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان