وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تەواوی تیمەكانی كارەبا لە بنكەكانی چاككردنەوە لە ئامادەباشیدان و داواش لە هاوبەشان دەكات لەكاتی هەر گرفتێكی كارەبا پەیوەندی بە نزیكترین بنكەی كارەباوە بكەن.

كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەك شەممە، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، پێش هاتنی وەرزی زستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد، كە تەواوی بەڕێوەبەرە گشتییەكانی شار و ئیدارە سەربەخۆكان تێیدا بەشداربوون.

وەزیری كارەبا لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، كە دەبێ تەواوی تیمەكانی كارەبا بەگشتی و ئێشكگرەكان بەتایبەتی، لە بنكەكانی چاككردنەوە لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر ڕووداوێكی نەخوازراو لە كاتی باراندا، كە لە محاویلە و ستوون و تەلی كارەباكاندا ڕوودەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە هاوبەشانی كارەبا لە هەر شوێنێك بن، دەتوانن لەكاتی هەر گرفتێكی كارەبا پەیوەندی بە نزیكترین بنكەی كارەباوە بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە چەند ڕوژی ڕابردوودا لە چەند شوێن و ناوچەی جیاجیا لە هەرێمی كوردستان، بە هۆی باو و باران گرفت و كێشە لە وێستگە و ستوونەكانی كارەبادا درووستبوون و تیمەكانی وەزارەت بە دەم داواكاریی هاوبەشان چوونە و چارەسەری كێشە و گرفتەكانی كارەبایان كردووە.

سامسۆنگ هەڵمەتی ناساندنی گەرەنتی شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی لە عێراق دەستپێدەکات
پێت سامسۆنگ هەڵمەتی ناساندنی گەرەنتی شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی لە عێراق دەستپێدەکات
هاتووچۆ بۆ مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێك ئاشكرادەكات
دوات هاتووچۆ بۆ مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێك ئاشكرادەكات