لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پشووی جەژنی نەورۆزە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و چەند شوێنێكی دیكە مووچەكانیان وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ 22\3\2023، مووچەی مانگی دووی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دیوانی چاودێری دارایی ، دابەشدەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ئێستا پشووی نەورۆزە و هەتا 26ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.