سەرۆكی یەكیتیی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكیتیی نیشتیمانی كوردستان لە پەیامێكدا ڕاگەیاندووە، كە ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.
دەقی پەیامەكە…
بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.
ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییەكان دەكەین و هاوبەشی ئەم ماتەمە نیشتمانییەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان