سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانكارییە دەكات كە دوێنێ لە شاری جندرێس لە سووریا لە كاتی داگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا دەرهەق بە چەند هاووڵاتییەكی كورد ئەنجام درا.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانكارییە دەكات كە دوێنێ لە شاری جندرێس لە سووریا لە كاتی داگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا ئەنجام درا و داوا لەلایەنە بەرپرسەكانی ناوچەكە دەكات تاوانكاران بدۆزنەوە بەسزای یاسایی بگەیەنرێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەی تاوانكاریی وا بگیرێت.

لێدوانێك لە وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانكارییە دەكات كە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 20/3/2023 لە شاری جندرێس لە سووریا لە كاتی داگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا دەرهەق بە چەند هاووڵاتییەكی كورد ئەنجام درا و تیایدا چوار كەس گیانیان لە دەست دا. لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاوسۆز و هاوخەمیانین، داوا لە لایەنە بەرپرسەكانی ناوچەكە دەكەین تاوانكاران بدۆزنەوە بە سزای یاسایی بگەیەنرێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەی تاوانكاریی وا بگیرێت.
دلشاد شهاب
وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
21/3/2023

ئەگەر منداڵەكەت نەوتی خواردەوە چی دەكەیت پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە
پێت ئەگەر منداڵەكەت نەوتی خواردەوە چی دەكەیت پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە
وەزارەتی ئەوقاف ؛ ڕێنماییەكانی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی بڵاوكردەوە
دوات وەزارەتی ئەوقاف ؛ ڕێنماییەكانی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر