كوشتارگەی سلێمانی؛ تەنها لە پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 211 تۆن گۆشتی سور ڕەوانەی بازار كراوە

  • 268 بینین


كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەك زیاتر لە ٢١١ تۆن، كە بەهای خۆراكی شیاو بوون بۆ خواردن ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە.

شاڵاو عارف ، بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی پێنج ڕۆژی بەر لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز تا ئەمڕۆ سێشەممە بڕی ٢١١ تۆن و ٧٥٠ كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووك و ٢٩٤ تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە كەلەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكی شیاو بوون بۆ خواردن ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە.

ڕاشیگەیاند، بڕی یەك تۆن و ٥٥٠ كیلۆش ڕەتكراوە كە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكی شیاو نەبوون بۆ خواردن.

بەردەرەش؛ لەرووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
پێشت بەردەرەش؛ لەرووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار