مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەتوندی سەركۆنەی ئەو كردەوە تیرۆرستییە دەكات، كە دوێنێ لەكاتی ئاهەنگگێڕانی جەژنی نەورۆزەوە كرایە سەر شارۆچكەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی كورد شەهید بوون.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، ” ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچكەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند كەسێكەوە ، هێرش كرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵكردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێكی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی كورد شەهید كران”.

راشیگەیاندووە، كە بە توندترین شێوە، ئەو تاوانە سەركۆنە دەكەن و داوا لە بەرپرسانی ناوچەكە دەكەن، لێپرسینەوەی پێویست بكەن و ئەنجامدەرانی تاوانەكە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم:
ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچكەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند كەسێكەوە ، هێرش كرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵكردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێكی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی كورد شەهید كران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەین و هاوخەمیانین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین. بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەركۆنە دەكەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەكە دەكەین، لێپرسینەوەی پێویست بكەن و ئەنجامدەرانی تاوانەكە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

كوشتارگەی سلێمانی؛ تەنها لە پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 211 تۆن گۆشتی سور ڕەوانەی بازار كراوە
پێت كوشتارگەی سلێمانی؛ تەنها لە پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 211 تۆن گۆشتی سور ڕەوانەی بازار كراوە
داهاتی نەوتی فرۆشراوی دوو مانگی ڕابردووی هەرێم ئاشكرا كرا
دوات داهاتی نەوتی فرۆشراوی دوو مانگی ڕابردووی هەرێم ئاشكرا كرا
پەیوەنیدر