داهاتی نەوتی فرۆشراوی دوو مانگی ڕابردووی هەرێم ئاشكرا كرا



 

لە دوو مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 24 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) زانیاری لەبارەی هەناردەی دوو مانگی نەوتی هەرێمی كوردستان دەداتە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵیی عێراق.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی سۆمۆ لە دوو مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 24 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، ئەوەش لەنێوان هەردوو مانگی كانوونی دووەم و شوباتی 2023، هەرێمی كوردستان 24 ملیۆن و 73 هەزار و 523 بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە، كە 11 ملیۆن و 635 هەزار و 810 هەزار بەرمیل لە مانگی كانوونی دووەم بووە.

هەر بەرمیلێك بە 75.5 دۆلار فرۆشراوە، بۆ مانگی شوباتیش نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان 12 ملیۆن و 419 هەزار و 317 بەرمیل بووە، بە نرخی 76.8 دۆلار بۆ یەك بەرمیل نەوت.

لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تێكڕای بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لەو دوو مانگەدا، یەك ملیار و 834 ملیۆن و 741 هەزار و 640 دۆلار بووە

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێت مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
نرخی كەپرەكانی دوكان بەرز بووەتەوە؟
دوات نرخی كەپرەكانی دوكان بەرز بووەتەوە؟
پەیوەنیدر