ئێستا كە نەورۆزە شەپۆلی باران بارین زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی گرتووەتەوە، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان پێی وایە ئەو بارانە ڕێ لە هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم ناگرێت.
ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، بارانبارین بۆ ماوەی رۆژێك، “نابێتە رێگر لە بەردەم هاتنی گەشتیاران”.
دەشڵێت، “بەروارد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە”.
ئەمەل جەلال داواشی لە هاوڵاتیان كرد شوێنە گەشتییارەكان پاك و خاوێنی ژینگە بپارێزن و پیسی نەكەن، بۆ ئەوەی دواتر هاوڵاتیی دیكە بتوانن بەكاری بهێنن.
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی نەورۆزە و بارانێكی باش لە زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێم باری، بەڵام سەرباری ئەوەش هاووڵاتییان چوونە گەشت و سەیران و لە ژێر خێمەدا سەیران دەكەن.