تەرمی 9 شەڕڤانەكە گەیشتەوە ڕۆژئاوای كوردستان



 

تەرمی 9 شەڕڤانەكەی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان گەڕێندرانەوە ڕۆژئاواو ئەمڕۆ بەمەراسیمێك پێشوازییان لێدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی 9 شەڕڤانەكەی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان، پاش هەوڵێكی زۆر گەڕێندرانەوە ڕۆژئاوای كوردستان كە لەئەنجامی كەوتنە خوارەوەی دوو كۆپتەریاندا شەهیدبون.

شەوی 15ی ئەم مانگە، هێلیكۆپتەرێك لە سنووری دهۆك كەوتە خوارەوە، دوای دوو ڕۆژ لە ڕووداوەكە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) خاوەندارێتی لە ئەستۆ گرت.

هەسەدە ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە دوو كۆپتەریان كەوتونەتە خوارەوەو بەهۆیەوە 9 شەڕڤانی هێزەكانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان شەهیدبون كە شەڕڤان كۆبانێ فەرماندەی هێزەكە لەنێو شەهیدەكاندایە.

گەشتوگوزاری هەرێم: باران ڕێ‌ لە هاتنی گەشتیار ناگرێت
پێت گەشتوگوزاری هەرێم: باران ڕێ‌ لە هاتنی گەشتیار ناگرێت
ژنێك بە سكێك پێنج منداڵی بوو
دوات ژنێك بە سكێك پێنج منداڵی بوو
پەیوەنیدر