میدیاكانی توركیا دەڵێن، ژمارەی قوربانیانی لافاوەكە ڕووی لە زیادبوونە كە شارەكانی شانلی، ئورفا و ئەدیامانى لە باشووری وڵات گرتۆتەوە.
بەپێی میدیاكانی توركیا، لەبەشێك لە رۆژهەڵاتی وڵات بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لافاوێكی گەورە دروستبووە، بەهۆی خێرایی ئاوی لافاوەكەش كە چەندان ئۆتۆمبێل و پاشماوەی و لەهەندێك شوێن كۆكردۆتەوە، خەڵك لەماڵەكانیان چوونەتەدەرەوە و بۆ جێگەی ئارام دەگەڕێن.
رۆژنامەكان لەزاری بەرپرسانی توركیاوە بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو لافاوانەی كە لە 15ی مانگی ئادارەوە توركیای گرتووەتەوە، لانیكەم 14 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تر بێسەرو شوێنن.
دوێنێ دوو شەممە میدیاكان باسیان لەوەكرد كە بەهۆی لافاوەكەی شارەكانی شانلی و ئورفا و ئەدیامان، 20 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ماڵپەری توركیا ئەلئان رایگەیاندووە، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەكە بۆ 19 كەس بەرزبووەتەوە.
بەرپرسانی شارەكە بە CNNی توركیان راگەیاندووە، تاوەكو ئێستا بەدوای ئەوكەسانەدا دەگەڕێن كە بێسەروشوێنن.
لە 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و وونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.