شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە



شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ تا كاتەكانی درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بێت و سبەینێش كاریگەریی ئەو شەپۆلە كەمتر ببێتەوە، بەڵام سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دووبارە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاوكرایەوە، “ئەمڕۆ تا كاتەكانی درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەیەكی پچر پچر و ڕێژە مامناوەند لەناوچە جیاجیاكاندا بەردەوامی دەبێت كە زۆرترین رێژەی باران لەسەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی دەبێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”سبەی چوارشەممە، كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەكانمان دور دەكەوێتەوە و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و كەش لەزۆربەی ناوچەكان سەقامگیر دەبێتەوە جگە لە هەندیك ناوچەكانی سنوری باكوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی سنوری ئیدارەی سۆران كە لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوە بارانی كورت خایان و چالاكبونی هەورە بروسكە دەبێت، پلەكانی گەرما سبەی بەرێژەی 2-3 پلەی سەدی بەرز دەبنەوە ، خێڕای با لەسەرخۆ ئەبێت 10-15 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا بەئاڕاستەی باكور و باكوری رۆژهەڵات”.

ئاراس جەبار دەڵێت “لەئەنجامی ئەو بارانەی زۆرەی لەماوەی رابردودا هەبوە و كەشوهەوای ناوچەكە شێداربوە تا سەرەتای هەفتەی ئایندە رۆژانە بەشێوەیەكی كورت خایان ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسكە لەناوچەی جیاجیادا دەبێت، سەرەتای هەفتەی ئایندەش شەپۆلێكی دیكەی هەورە تریشقە و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە تا ماوەی چەند رۆژێك پچر پچر كاریگەری بەردەوام دەبێت”.

كەركوك، ژنێكی سەر بە داعش دەستگیركرا
پێت كەركوك، ژنێكی سەر بە داعش دەستگیركرا
سەرۆك كۆمار بەرەو ئەمریكا بە ڕێكەوت
دوات سەرۆك كۆمار بەرەو ئەمریكا بە ڕێكەوت
پەیوەنیدر