سودانی: گەلی كورد نەورۆزتان پیرۆز بێت



 

محەمەد شیاع سودانی سەۆك وەزیرانی عیراق، پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی كورد دەكات و جەخت لەسەر یەكڕیزی و وابەستەیی چارەنوسی گەلانی عیراق بە یەكەوە دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە سودانی لە پەیامێكی پیرۆزباییدا ڕایگەیاند:”بە جوانترین و گەشاوەترین دەربڕینی هیوا، پیرۆزبایی و هیوای دڵسۆزانەم پیرۆزبایی لە گەلی كوردمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەین، پیرۆزبایی لە هەموو گەلی عێراقیش دەكەین بە تێكڕای مەزهەبەكانەوە، هەروەها بە هەموو گەلانی ناوچەكەش دەڵێن كە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن نەورۆزتان پیرۆز بێت و ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری باڵ بەسەر هەمواندا بكێشێت”.

بە وتەی سودانی:”لەكاتێكدا یادی نەورۆز دەكەینەوە، عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو بەردەوامبوون و داكوتانی ڕەگی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی پایەی ئابووری و دەستكردن بە بەرنامەی چاكسازیی گەورە كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییە ئێمە لەیەكەم ڕۆژی كاركردنی ئەم حكومەتەوە دەستمان پێكردووە”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت:”هەروەك چۆن ئاواتەخوازین ڕۆژی نەورۆز ببێتە بۆنەیەك كە ئێمە وەك عێراقییەكان یەكڕیزی و پەیوەندیی مەعنەوی و ماددی خۆمان بەهێز بكەین، ئاهەنگ دەگێڕین بۆ هەمەجۆریی كە سامانی بەردەواممانە و ڕابردوومان و ڕەگوڕیشەمان بەیەكەوە زیاتر گرێدەدات، و داهاتوو و چارەنووسیشمان وابەستەی یەك دەكات”.

سوودانی لە پەیامەكەیدا لەبارەی نەورۆزەوە ڕایگەیاند:”نەورۆز هەموو ساڵێك هیوا بۆ ئەو كەسانە دەهێنێت كە ئاهەنگی دەگێڕن و لەگەڵیدا بەهاكانی كار و نیشتمانپەروەری بەرزدەنرخێنن، ئەمساڵیش پڕە لە هیوا، و پڕە لە كار بۆ وڵاتەكەمان، بۆیە لەم ڕۆژەدا دووپاتی دەكەینەوە كە چاومان لە عێراقێكە پێكەوە بونیاتی بنێین و هەموومان شانازی پێوە بكەین كە شایستەی گەلەكەی و مێژووەكەیەتی”.

نامەیەكی ترسناك لوتكەیەكی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوروپایی دوادەخات
پێت نامەیەكی ترسناك لوتكەیەكی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوروپایی دوادەخات
نرخی نەوت دابەزی
دوات نرخی نەوت دابەزی
پەیوەنیدر