نرخی نەوت دابەزی


نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی نیگەرانی وەبەرهێنەران كە كێشەكانی ئەم دواییەی كەرتە بانكییەكان هێشتا كاریگەریی لەسەر ئابوری جیهانی هەیە وایكردووە خواست لەسەر نەوتی خاو سنووردار دبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 77 سەنت دابەزی و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە بە 73 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی ڕۆژئاوای تەكساسیش 63 سەنت دابەزی و گەیشتە 67 دۆلار و17 سەنت.

شرۆڤەكارانی بانكی ING لە یاداشتێكیاندا ڕایانگەیاندووە “پێدەچێت ناجێگیرییەكان لەم هەفتەیەدا بەردەوام بن، نیگەرانییەكانی بازاڕی داراییش پێدەچێت وەك خۆیان بمێنێتەوە بەهۆی بەردەوامبوونی زیانەكانی كەرتی بانكی، بڕیارەكەی بانكی ناوەندی ئەمریكایی دڵەڕاوكێی لەنێو بازاڕەكاندا زیادكردووە، هەندێك لە ئیدارییەكانیش داوایان لە بانكی ناوەندی ئەمریكا كردووە، خۆیان توندوتۆڵ بكات و دواتر دەست بە بەرزكردنەوەی نرخەكان بكات”.

بڕیارە لە 3ی نیسانی داهاتوو لیژنەیەكی وەزاری ئۆپێك و هاوپەیمانە بەرهەمهێنەرەكانی لەوان ڕووسیا كە بە ئۆپێك+ ناسراون، كۆببنەوە، لەكاتێكدا لایەنەكانی نێو ئەو گروپە لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی 2023 ڕێكەوتبوون.

سودانی: گەلی كورد نەورۆزتان پیرۆز بێت
پێشت سودانی: گەلی كورد نەورۆزتان پیرۆز بێت
لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کەسێک کوژرا و بکوژەکەش دەستگیرکرا
دواتر لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کەسێک کوژرا و بکوژەکەش دەستگیرکرا
پەیوەندیدار