بڕە پارەیەكی زۆر بۆ پڕۆژەی ئاوى دوكان خەرج كرا



خەڵك
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی یەك ملیار و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێم و بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی یەك ملیار و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دیناردا بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تا كاری پێویست بكات بۆ ڕیزبەندكردنی پلانی پڕۆژەكانی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرهێنانی تەرخانكراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.

 

هاتووچۆ بۆ مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێك ئاشكرادەكات
پێت هاتووچۆ بۆ مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێك ئاشكرادەكات
مامۆستایان بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن
دوات مامۆستایان بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن