لیژنەی بینینی مانگ: سبەی چاودێری مانگ دەکەین و یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریدەکەین



لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، سبەینێ لیژنەکانمان چاودێری بینینی مانگ دەکەن و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکەن.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە،بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی سێشەممە ٢١⁄ ٣⁄ ٢٠٢٣، کاتژمێر (٥⁄٣٠) لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەمانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن.

لیژنەکە دەشڵێت:” بەپێی بەڵگەو بنەما شەرعیەکان یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەستنیشان دەکەین”.

لە ١٢ کاتژمێری رابردوو چەند باران باریوە؟
پێشت لە ١٢ کاتژمێری رابردوو چەند باران باریوە؟
پزیشکێک لە مانگی رەمەزاندا نرخی بینینی نەخۆش لە عیادەکەی دەکات بە سەڵاواتێک
دواتر پزیشکێک لە مانگی رەمەزاندا نرخی بینینی نەخۆش لە عیادەکەی دەکات بە سەڵاواتێک
ەیوەندیدار