سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و مه‌ترسییانه له‌به‌رچاو بگیرێن، كه له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم هه‌یه.
ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردیه‌وه ده‌ڵێت: “ئومێده‌وارین هاوشێوه‌ی سروته‌كانی به‌هار و ژینگه و سه‌وزبوونه‌وه‌ی ده‌شت و ده‌ر و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان، پێكه‌وه‌یی و فره‌یی نێوان كلتوره جیاوازه‌كان بگه‌شێته‌وه و نوێببێته‌وه”.
ڕاشیگەیاندووە، ئومێده‌وارین ئه‌م بۆنه جوانه ببێته مایه‌ی قوڵبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و توندوتۆڵ بوونی په‌یوه‌ندیی زیاتری نێوان سه‌رجه‌م پێكھاته‌كان و پته‌وبونی ڕایه‌ڵه فه‌رھه‌نگی و كلتورییه جیاوازه‌كان.
جەختیشی كردۆتەوە، “بانگه‌شه‌ی وتاری یه‌كڕیزی و ته‌بایی بكرێت به كردار و ئه‌و مه‌ترسییانه له‌به‌رچاو بگیرێت، كه له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم هه‌یه”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاندووه كه “هه‌ر هێز و لایه‌نێك هێنده‌ی قه‌باره‌ی خه‌بات و قوربانی و به‌رپرسیارێتیی خۆی له دروستكردنی ئه‌زمونه‌كه و پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنیدا، سازش له به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تایبه‌تییه‌كانی بكات، كات و وزه و توانا و ده‌سه‌ڵاتی له خزمه‌تكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵك و فه‌راهه‌مكردنی ئازادییه گشتییه‌كان و پاراستنی مافه‌كاندا به‌كاربهێنێت”.