مامۆستایان بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن



نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دوای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و لیژنەی پەروەردە و وەزیری پەروەردە و ئەنجوومەنی ڕاژە ڕایدەگەیەنن، “هیچ هەواڵێكی كرداریی و دڵخۆشكەرمان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ نەبیست و نەبینی” بۆیە بڕیاری بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەدەن.

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، مامۆستایانی وانەبێژ باجی بێخەمی حكومەت بۆ كەرتی پەروەردە نادەن و چیدی باری گرانی پەروەردە بە شایستەی ناشایستە ڕاناكێشن و ڕۆژی سێ شەممە كاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی قەزاكان دەستپێدەكات.

جەختیشیان كردەوە، مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە نین پرسیاری وەرزی یەكەم ڕادەستی خوێندنگەكانیان بكەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەڕێزان //
– لایەنی پەیوەندیدارانی پەروەردەیی
– مامۆستایانی بەڕێزی وانەبێژ
– كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
دوای بێئومێدبوونمان لە ڕادەستكردنی زیاد لە ٥۳۰ یاداشت بە بەلایەنی پەیوەندیدار و دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمان و جەنابی وەزیری پەروەردە و سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژە تا ئەم چركە ساتە هیچ هەواڵێكی كرداریی و دڵخۆشكەرمان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ نەبیست و نەبینی ..
چاوەڕوانیمان بۆ ئەوەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە گفتوگۆ و كۆبوونەوە چارەسەر بكرێت كۆتایی پێ هات ..
بۆیە مامۆستایانی وانەبێژ باجی بێخەمی حكومەت بۆ كەرتی پەروەردە نادەن و چیدی باری گرانی پەروەردە بە شایستەی ناشایستە ڕاناكێشن ..

ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی قەزاكان دەستپێدەكات و ڕایدەگەیەنین مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە نین پرسیاری وەرزی یەكەم ڕادەستی خوێندنگەكانیان بكەن ..

شوێنی بایكۆت و خۆپیشاندانی وانەبێژان :

سلێمانی : بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی .

ڕانیە : بەردەم پەروەردەی گشتی ڕاپەڕین

كەلار : بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان .

پێنجوێن: بەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن .

كۆیە : بەردەم پەروەردەی كۆیە

دەربەندیخان: بەردەم پەروەردەی دەربەندیخان

شارباژێڕ ؛ بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی

قەرەداغ : بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی

كفری : بەردەم پەروەردەی كفری
========================
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ
٢٧ ی ۱۱ ی ۲۰۲۲

بڕە پارەیەكی زۆر بۆ پڕۆژەی ئاوى دوكان خەرج كرا
پێشت بڕە پارەیەكی زۆر بۆ پڕۆژەی ئاوى دوكان خەرج كرا
سودانی چ بەڵێنێكی بە نێچیرڤان بارزانی دا
دواتر سودانی چ بەڵێنێكی بە نێچیرڤان بارزانی دا