لە سلێمانی، سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاگری نەورۆز دەكەنەوە



لە پاركی هەواری شار لە سلێمانی ئاگری نەورۆز لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی پەرلەمانەوە دەكرێتەوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتۆتە سلێمانی و لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆمار و بەشێكی بەرپرسانی عێراق و هەرێم بەشداری كەرنەڤاڵی نەورۆزی سلێمانی دەكەن.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پاركی هەواری شار سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان ئاگری نەورۆز دەكەنەوە و چەندین چالاكی دیكە بەڕێوەدەچێت.

هاوكات بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژە مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بە بەشداری 300 گەنج بەرزبكرێتەوە.

تانە لە بڕیارەكەی دادگای هەولێر بۆ زیندانی كردنی ڕۆژنامەنووسێك درا
پێت تانە لە بڕیارەكەی دادگای هەولێر بۆ زیندانی كردنی ڕۆژنامەنووسێك درا
قوباد تاڵەبانی وەڵامی پەیامەكەی مەسرور بارزانی دەداتەوە
دوات قوباد تاڵەبانی وەڵامی پەیامەكەی مەسرور بارزانی دەداتەوە
پەیوەنیدر