سەرۆكی چین گەیشتە مۆسكۆ



سەرۆكی چین بە سەردانێكی فەرمی، كە دوو ڕۆژ دەخایەنێت گەیشتە مۆسكۆ و لەگەڵ هاوتا ڕوسییەكەی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، شی جین بینگ، سەرۆكی چین بە سەردانێك گەیشتە مۆسكۆ لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا.

سەردانەكەی سەرۆكی چین-ی هاوپەیمانی ڕوسیا لەكاتێكدایە، كە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پۆتین دەركردووە بەهۆی هێرشی سوپای وڵاتەكەی بۆ سەر ئۆكراینا.

دیمیتری بیسكوف، وتەبێژی كۆشكی كرملین ڕایگەیاند، هەردوو سەرۆك گفتوگۆ دەكەن لەسەر دەستپێشخەری ئاشتی چین سەبارەت بە ئۆكراینا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پۆتین، سەرۆکی چینی لە هەڵوێستی ڕوسیا لەبارەی یەکلاکردنەوەی قەیرانی ئۆکراینا ئاگادار دەکاتەوە.

وتەبێژی کرملین وتیشی، “لە میانی نانخواردنێکی نافەرمیدا هەردوو سەرکردە گفتوگۆیەکی دوو قۆڵی ئەنجام دەدەن و ئەمڕۆ دیدارێکی نافەرمی، بەڵام زۆر گرنگ لەنێوان هەردوو سەرۆک لەنێوان پوتین و شی جین بینگ دەبێت”.

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم بۆ حەڵاڵ و حەرامی نەورۆز بڕیاریدا
پێت لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم بۆ حەڵاڵ و حەرامی نەورۆز بڕیاریدا
ئاوی سلێمانی: پاشەڕۆ و دەبە مەخەنە دەریاچەی دوكان تاوەكو بێ‌ ئاو نەبن
دوات ئاوی سلێمانی: پاشەڕۆ و دەبە مەخەنە دەریاچەی دوكان تاوەكو بێ‌ ئاو نەبن
پەیوەنیدر