پارتە رۆژهەڵاتییەكان: ئێران هەوڵی چەككردنمان دەدات



 

بەرپرسانی حزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەڵێن، ئێران فشارەكانی بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان چڕكردووەتەوە بۆ چەككردنیان، جەخت لەسەر ئەوەدەكەنەوە وێرای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئامادە نین چەك دابنێن و دواتر”كوشت و بڕ”بكرێن.

خەلیل نادری وتەبێژی پارتی ئازادی كوردستان، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند “ئێران بەردەوام فشار لە هەرێم و عێراق دەكات، تا هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات چەك بكرێن و وەكو پەنابەر لە كەمپێكدا كۆبكرێینەوە، تا كوشت و بڕ بكرێین.”

ئەو وتیشی”هەرێم بەو داواكارییەی ئێران ڕازی نەبووە، چونكە ئێمە لە پێش ڕاپەرینەوە لە هەرێمین، ئێمە هەرگیز دەست لە چەك بەرنادەین، بەڵام موراعاتی دۆخی هەرێممان كردووە و هیچ جوڵەیەكی سەربازیمان لە هەرێمەوە ئەنجام نەداوە.”

دوێنێ یەكشەمە، عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەردانی عێراقی كرد، دوای كۆبوونەوەی‌ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا، رێككەوتنی ئەمنییان بۆ پاراستنی سنورەكانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدا.

عەتا سەقزی وتەبێژی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، بە دەنگی ئەمەریكای وت”یەكێك لە ئەجێندای سەردانەكەی عەلی شەمخانی بۆ عێراق، چەككردنی حزبە كوردییەكانی ئێران و كۆكردنەوەیانە لە كەمپدا.”

ئەو وتیشی”ئێمە بەرژەوەندییەكانی هەرێم دەپارێزین، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی باسی چەككردنمان لەگەڵ نەكراوە، گەر داوامانلێكرا، هەڵوێستی خۆمان دەردەبڕین.”

پێشتر بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئێران، داوایان لە عێراق كردبوو ناوچە سنورییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتەكەیان كۆنترۆڵ بكات، بە بیانووی دزەكردنی چەكداری سەربە حزبە كوردییەكان لە هەرێمەوە بۆ نێو وڵاتەكەیان، بەڵام بەرپرسانی پارتە كوردییەكان بەكارهێنانی خاكی هەرێم بۆ هێرشكردنە سەر ئێران رەتدەكەنەوە.

حكومەتی عێراق بڕیاری دروستكردنی هێزێكی نوێی پاراستنی سنوری بۆ كۆنترۆڵی ناوچە سنورییەكانی نێوان ئێران و هەرێم داوە، بەڵام تا ئێستا هێزەكە بەفەرمی پێكنەهێنراوە و لەناوچە سنورییەكان دەست بەكارنەبووە.

خەلیل نادری وتەبێژی پارتی ئازادی كوردستان ڕوونیكردەوە، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە نەورۆز و فشارە نێودەوڵەتییەكانی سەر ئێران، ئێران ترسی لە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتی هەیە، بۆیە فشارەكانی بۆ سەر هێزە كوردییەكان دەستپێكردووەتەوە، وتی”هەرێم داوای لە هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵات كردووە، لە ناوچە سنورییەكان نەمێنن و جوڵەی سەربازی ئەنجام نەدەن.”

سەرباری خواستی ئێران بۆ چەككردنی حزبە كوردییەكانی ئێران، بەڵام هێشتا بەفەرمی لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە داوای چەك دانان لە حزبە كوردییەكان نەكراوە، بەڵام داوایانلێكراوە كە هێزەكانیان لە ناوچە سنورییەكان دووربخەنەوە و بەكاری نەهێنن بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

لە ساڵی ڕابردووشدا ئێران چەندین جار هێرشی كردە سەر بنكە و بارەگاكانی پارتە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستاندا ئەمەش وای كردووە مەترسییەكانیان لەبەرامبەر هێرشەكانی ئێران زیاتر ببێت.

 

وەزارەتی دارایی بۆ خشتەی مووچە لە ڕۆژانی پشووی نەورۆز بڕیاریدا
پێت وەزارەتی دارایی بۆ خشتەی مووچە لە ڕۆژانی پشووی نەورۆز بڕیاریدا
مەسرور بارزانی داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ حكومەت دەكات
دوات مەسرور بارزانی داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ حكومەت دەكات
پەیوەنیدر