ڕێنمایی سەلامەتی و تەندروستی خۆراكیی لەكاتی سەیران و گەشت



سبەینێ یەكەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە، بەو بۆنەیەوە هەزاران كەس دەچنە سەیران و گەشت، پزیشكێكیش بە چەند خاڵێك رێنمایی هاووڵاتیان دەكات.

لەگەڵ هاتنی نەوڕۆزو بەهار هاونیشتمانیان ڕوو لە دەشت و دەر دەكەن و كاتی خۆش بەسەر دەبەن ، لێرە كۆمەڵێك ڕێنمایی خۆراكیی و تەندروستی بە بیر هاونیشتیمانیانی خۆشەویشت بهێنینەوە كە لەكاتی گەشت وسەیران گرنگە پەیڕەو بكرێت:

1-گرنگە شەوەكەی زوو بخەویت تاوەكو تەواو پشوو بدەیی و بەیانیەكەی بە ووزەوە بڕۆیت بۆ سەیران و خەواڵوو نەبی بەتایبەت ئەگەر شوفێری بكەی.

2-نانی بەیانی: گرنگە نانی بەیانی بخورێت بەتایبەت بۆ كەسانی بەتەمەن و منداڵ كە بەرگەی برسیەتی ناگرن، هەروەها تاوەكو پەنا بۆ شیرینی دەستكرد نەبرێت لەكاتی برسی بوون. گرنگە نانی بەیانی وەكو ڕۆژانی تر بێت وەكو گوێز و هێلكە و ماست و نۆك و لۆبیا پەنیر زەیتوون و سەوزە.

3-نانی نیوەڕۆ واباشە سەرەكیترین ژەم بێت و خۆراكی زۆر جۆر ئامادەنەكرێت ونەبێتە زۆر خواردن و سەر لێشێوانی تام و چێژی خواردن. هەروەها خواردنی زەڵاتە یان موقەبیلات لەبیر نەكرێت پێش نان خواردن.

4- ئەگەر گۆشت برژاندن ببێتە ژەمی نیوەڕۆ، گرنگە گۆشتەكە لەسەر ڕەژووی گەش ببرژێندرێت نەوەكو ئاگر، زیاد نەبرژێت تاوەكو نەبێتە هۆی دروست بوونی پیكهاتەی heterocyclic amines كە ماددەی شیرپەنجاوین. هەروەها گرنگە گۆشتەكان كەم بەز و چەوری و كەم خوێیان لێبدرێت. زۆر تەندروستە لەگەڵ بەهاراتی جیاواز تێكەڵ بكرێت (Marinate) تاوەكو هەم سوودی زیاتر بێت و هەمیش دوورت بخاتەوە لە دروست بوونی ماددەی شێرپەنجاوی لەكاتی برژاندن.

5- خواردنی میوە زۆر گرنگە بەتایبەت میوە ڕەنگ تۆخەكان كە ماددەی دژە شیرپەنجە و دژە هەوكردنیان زۆرە.

6-گرنگە چەرەزەكان بخورێن بەتایبەت ئەوانەی سوێرنەكراون و بێ خوێن.

9- دووركەوە لەبەكارهێنانی خواردنەوە گازیەكان، لەجیاتی دەتوانی سوود لە ئاو یان ماستاو یان شەربەتی میوەی تازە وەربگری.

7-خۆ دانە بەرخۆر زۆر گرنگە بەتایبەت لەوكاتانەی كە خۆر زۆر بەتین نییە.

8- هەوڵبدرێت سەیران و دەرچوون تەنها لە خواردن و خواردنەوە كۆنەكرێتەوە، بەڵكو پیاسەكردن و سووكە وەرزشی تێدا بێت.

9- دووركەوتنەوە لە شوێنی ژەوەژاو و قەرەبالغ بەتایبەت لەكاتی گەڕانەوە و پاراستنی هێمنی و لایەنی دەروونی.

10- پاراستنی ژینگە و دار و دارستان و سەوزایی و پاك و خاوێنی زۆر گرنگە تاوەكو خەڵكی تر سوودی لێ ببینێت دوایی تۆ.

11-ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەبێت ئاگاداری دەرمان و خواردنەكانیان بەتایبەتی بن.

12-پاراستنی سەلامەتی ئەندامانی خێزان بەتایبەت منداڵ لە ڕووداوی هاتووچۆ و كەوتنە ناو ئاو و ئاگركەوتنەوە.

بەهیوای تەندروستی وسەلامەتی و بەهارێكی خۆش.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
یاسین مامند گەڵاڵی
پسپۆری زانستی خۆراك و تەندروستی

 

سلێمانی بەشێوازێكی نوێ پێشوازی لەنەورۆز دەكات
پێت سلێمانی بەشێوازێكی نوێ پێشوازی لەنەورۆز دەكات
لە باكووری كوردستان و توركیا جەژنی نەورۆز پیرۆزكرا
دوات لە باكووری كوردستان و توركیا جەژنی نەورۆز پیرۆزكرا
پەیوەنیدر