لە 23 شار و شارۆچكەی باكووری كوردستان و توركیا جەژنی نەورۆز بە بەشداری كوردستانیان و هاووڵاتیان بە ئاڵای كوردستان و ئاڵای پارت و ڕێكخراوە كوردییەكانەوە پیرۆز كرا.
ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە شارەكانی ئیستەنبوڵ، بورسا، ئەرگەنە، گەبزە، ئایڤالك، ئیزمیر، ئایدن، ئەنقەرە، مێرسین، ئەنتالیا، سێرت، باتمان، قۆسەر، گەڤەر، وان، و چەند شاری دیكە بەڕێوەچوون.
هەرچەندە لە زۆربەی شارەكان باران و سەرما بوو، بەڵام هاووڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهەنگەكانیان كرد.
چاوەڕوان دەكرێت ڕێوڕەسمی گەورە و بەناوبانگی جەژنی نەورۆز لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سبەی سێشەممە 21 ی ئاداری 2023 یەكەم ڕۆژی نەورۆز بە بەشداری ملیۆنان كەس بەڕێوەبچێت.