وتەبێژی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان ڕایگەیاند، لە ھەولێر سێ شوێن دیاری كرا و زەوی بۆ درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان دابینكراوە تاوەكو بكرێن بە شووقە بۆ كرێنشینان.
كارزان ڕەسول، وتەبێژی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونەی حكومەت بڕیاری لێداوە، ٤ هەزار و ١٠٠ شووقە پشكی شاری هەولێر دەبێت.
دەشڵێت، ١١ مانگ بەسەر بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت تێدەپەڕێت، لەكاتێكدا دەبوایە لەماوەی دوو ساڵ پڕۆژەكان تەواو كرابان، بەڵام ئێستا زەوی تەرخان كراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ھەولێر سێ شوێن دیاری كرا و زەوی بۆ درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان دابینكراوە تاوەكو بكرێن بە شووقە بۆ كرێنشینان، كە بریتین لە باغلومنارە، گەڕەسۆر، نزیك عەینكاوە.