میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، كە بەڕێوەبەری هەواڵگری موسڵ، كە كوردی ئەتروشییە كوژراوە.
ماڵپەڕی (الغد) لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، سەعد حیمەت ئەتروشی، بەڕێوەبەری هەواڵگری بەلدەی نەینەوا كوژراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداری لە موسڵ ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە كوژراوە.