ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادی عێراقە



 

ئەمڕۆ 19ی ئاداری 2023 بێست ساڵ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ ڕووخاندنی ڕژێمەكەی سەدام حوسێن لە 19ی ئاداری 2003 تێپەڕ دەبێت، ئۆپەراسیۆنێك لای زۆرینەی عێراقییەكان بە پرۆسەی ئازادی عێراق ناسێنراوە و لای بەشێكی دیكەش وەك ئۆپەراسیۆنی داگیركردنی عێراق یان جەنگی سێهەمی كەنداو دەناسرێت.

لە19ی ئاداری 2003 سووپای ئەمریكا و دەوڵەتانی هاوپەیمانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر عێراقیان بە هێرشی ئاسمانی دەستپێكرد.

لە 20ی ئاداری 2003 هێرشی زەمینی هێزە ئامریكاییەكان و هاوپەیمانان لە باشووری عێراقەوە دەستیپێكرد، نزیكەی 20 ڕۆژ شەڕ و پێكدادانی دژوار بەردەوام بوو.

ئۆپەراسیۆنی داگیركردنی عێراق بە فەرمانی جۆرج دەبلیۆ بۆش سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا بوو، بەریتانیا، ئوسترالیا و پۆڵەندا بەشداری شەڕ بوون.

لە 9ی نیسانی 2003 بەغدای پایتەخت لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە دوای شەڕە خوێناوی و بەناوبانگەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پایتەخت گیرا و رژێمەكەی سەدام حوسێن ڕووخا.

لەنیوەڕۆی 9ی نیسانی 2003 شاشەی كەناڵە ئاسمانییەكانی جیهان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ وێنە و دیمەنی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەیان دەگواستەوە كە لە پایتەخت هەڵیانكوتایە سەر پەیكەرەكانی سەدام حوسێن و لە قەرەبووی ئەو ستەمانەی لێیان كرابوو بەپێیەكانیان چوونە سەر پەیكەرەكانی سەدام.

لە 1ی ئایاری 2003 بە فەرمانی جۆر دەیلیۆ بۆش كۆتایی بە ئەو قۆناغەی جەنگ بەشێوەیەكی فەڕمی هێنرا.

بەشداربووانی شەڕ:
ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی: بەریتانیا، ئوسترالیا و پۆڵەندا بەشداری شەڕبوون، ئیتالیاو ئیسپانیا پشتیوان بوون.

لە ناو عێراق هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لەوانە كۆنگرەی نیشتمانی عێراق بەشداربوون لە شەڕی دژی سەدام حوسێن.

هێزەكانی ڕژێمی عێراق پێكهاتبوون لە هێزە چەكدارەكان، فیداییەكانی سەدام، هێزەكانی پاسەوانی كۆماری، موجاهيدینی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی.

 

سەركردایەتی جەنگ

هاوپەیمانان
جۆرج دەبلیۆش بۆش
دیك چینی
دۆناڵد ڕامسفێڵد
تۆمی فڕانكس
تۆنی بلێر
بریان بوریدج
جۆرن هوارد
بیتەر كوسجرۆڤ
ئەلێكسەندەر كڤاچینفسكی
مەسعود بارزانی
بابەكر زێباری
مام جەلال
كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی.

لەبەرەی ڕژێمی عێراق
سەدام حوسێن
قوسەی سەدام حوسێن
عودەی سەدام حوسێن
عەبدول حەمید مەحمود تكریتی
عەلی حەسەن مەجید
بەرزان ئیبراهیم تكریتی
عزەت دووری
رەعد مەجید حەمدانی
تەها یاسین رەمەزان
مەسعودی ڕەجەوی

سەدام حوسێن سەرۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق لە 13ی كانوونی یەكەمی 2003 دەستگیركرا و لە 40ی كانوونی یەكەمی 2006 لەسێدارە درا.

بارزانی: بۆ هەڵبژاردن لەسەر كەس ناوەستین
پێت بارزانی: بۆ هەڵبژاردن لەسەر كەس ناوەستین
کاتەکانی بانگ بۆ مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێتەوە
دوات کاتەکانی بانگ بۆ مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێتەوە
پەیوەنیدر