بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەكانی هەرێمی گرتووەتەوە هەتا چەند ڕۆژێكی دیكە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.
لە سەنتەری شاری سلێمانی كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ 520 ملیمەتر باران باریوە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا 368 ملیم باران تۆماركرابوو.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، كەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بە ناجێگیری دەمێنێتەوە و ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەكەیە بەردەوامی دەبێت، ڕۆژانی داهاتووش بە هەمان شێوە كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.
وتیشی، باران بارینیش بەشێوەی ناوبەناو بەردەوام دەبێت و ئاستی باران بارینەكانیش لەكاتەكانی دوانیوەڕواندا زیاتر دەبن و پێدەچێت هەورە بروسكەشی لەگەڵدابێت.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بۆ ڕۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.
لەبارەی بڕی بارینەوە ئاسۆ كەمال ئاماژەی بە ئەوە كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بڕی 2.7 ملیم باران باریوە، كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ 520 ملیمەتر باران باریوە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا 368 ملیم باران تۆماركرابوو.