بانكی ڕافیدەین دەڵێت دەتوانن پێنج تا 25 ملیۆن دینار قەرز بدەن بەهاووڵاتیان ئەوانەی كە فەرمانبەرانو كارمەندی هێزەكانی ناوخۆ و خانەنشینانن.
بانكی رافیدەین ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند “ئەو قەرزەی دەدرێت بە فەرمانبەران و خانەنشینان و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی عێراق لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 25 ملیۆن دینار دەڕوات”.
ڕاشیگەیاند “ماوەی دانەوەی قەرزەكان پێنج ساڵ واتا 60 مانگ دەبێت”.
داواشی لە هاووڵاتیان كردووە، بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە لەڕێی ئەپڵیكەیشنی تایبەتی بانكی ڕافیدەینەوە داواكاری پێشكەش بكەن.