ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانەوە هۆشداری دەدات



 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو هێلیكۆپتەرانەی لە پارێزگەی دهۆك كەوتنەخوارەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێلیكۆپتەرانە لەنێوان ڕۆژئاوا و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەكانی هەرێم ئاگاداربكەنەوە.

هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە كەوتنەخوارەوەی دوو هێلیكۆپتەری لە سنووری پارێزگای دهۆك لەباشووری كوردستان و شەهیدبوونی نۆ شەڕڤانیان لەنێویاندا شەڕڤان كۆبانێ فەرماندەی هێزی ئەنتی تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستانی ڕاگەیاندووە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەو هێلیكۆپتەرانە لە چەند بنكەیەكی پاریزگای سلێمانی دابەزیون و بەرەو رۆژئاوا فڕیون.

دەشڵێت، لایەنێك لە سلێمانی بەشێوەیەكی نهێنی و نافەڕمی ڕێگەخۆشكەر بووە بۆ پەیوەندییەكانی هێزەكانی هەسەدە و پەكەكە و بە چەندین جۆر هاوكارییان كردوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان داوا لە هاوپەیمانان و حكومەتی فیدڕاڵ دەكات، ڕوونكردنەوە بدەن كە ئەم هێلیكۆپتەرانە بە كام مۆڵەت لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان دەفڕن و كێ بەرپرسیارێتی ئەم كارە نایاساییانە هەڵدەگرێت.

ئەنجومەنى ئاسایشی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کەوتنەخوارەوەى یەک هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانى حەوت کەس پشتڕاست دەکەینەوە

سوودە تەندروستیيەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
پێت سوودە تەندروستیيەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
دوات دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر