ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پشووەكانی بەهار و نەورۆز بازاری دۆلارەكەی سلێمانی بۆ ماوەی چەند ڕۆێك دادەخرێت .
ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەبۆنەی نەورۆزەوە لە رۆژانی 21 تا 24ی مانگ بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت و رۆژی 25ی مانگ دەكرێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەهۆی پشووەكانی ئازار و بەهار و نەورۆز حكومەتی هەرێم ڕۆژانی 21 و 22 و 23ی كردە پشوو و سەرجەم دامودەزگاكانیش دەگرێتەوە، ڕۆژی یەكشەممە 26ـی ئادار، دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.