سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممە دەستگیردەكرێت و داوای لە لایەنگرانی كردووە ، كە دژی دەستگیركردنی ناڕەزایەتی دەرببڕن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە پەیامێكدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی ڕایگەیاندووە، كە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە دەستگیر دەكرێت و داوای لە لایەنگرانی كردووە ناڕەزایەتی دەرببڕن،هەرچەندە وردەكارییەكانی نەخستەڕوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، دەسەڵاتدارانی شاری نیویۆرك چاویان لە تۆمەتەكانی دژی ترەمپ كردووە لە دۆسیەیەكی بەناو پارە بۆ بێدەنگردن، كە تێیدا ئەكتەرێكی پێشووی فیلمی گەورەساڵان پارەی پێدراوە بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت بەرامبەر بە پەیوەندییە گوماناوییەك لەگەڵ ترەمپ پێش ئەوەی ببێتە سەرۆك.
هاوكات ڕاپۆرتە میدیاییەكان باس لەوە دەكەن كە هێزەكانی جێبەجێكردنی یاسا ئامادەكارییان كردووە بۆ گرتنی ڕێوشوێنی ئاسایشیی توند لە دادگای تاوانەكانی مانهاتن و دەوروبەری، كە ترەمپ لەوێدا خۆی ڕادەست دەكات ئەگەر تۆمەتبار بكرێت.