“بازرگانەکان کێبڕکێ دەکەن و بە کەمترین قازانج کاڵاکان دەفرۆشن”



بەهۆی ناجێگیری بەهای دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لاواز بووە، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کە بازرگانەکان لەپێناو کێبڕکێ بە کەمترین قازانج کاڵاکانیان دەفرۆشن.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) لەبارەی کاریگەرییەکانی ناجێگیری بەهای دۆلار لەسەر قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ئێستا ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تا ئاستێک سستی بەخۆیەوە بینیووە.

هاوکات تا بەهای دۆلار جێگیرنەبێت، ئاڵوگۆڕەکان ناچنەوە ئاستی پێشتر و نرخی کاڵا و شتوومەکەکانیش جێگیرنابنەوە، چونکە بازرگانەکان کاڵاکان لە دەرەوە هاوردەدەکەن و مامەڵەکان بە دۆلارە.

لە کاتێکدا بەشێک لە هاووڵاتیان بەردەوام ڕەخنەیان لە جیاوازی نرخی کاڵاکان لە وڵاتی بەرهەمهێن بەراورد بە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، کە نرخەکان زۆر گرانترن و جێی سەرنجن، بەڵام سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران ئەوە ڕەتدەکاتەوە، دەڵێت “بازرگانەکان لە کێبڕکێدان، هەوڵدەدەن بە کەمترین قازانج کاڵاکانیان بفرۆشن”.

نێچیرڤان بارزانی: هەنگاوەكانی بەغدا مایەی ئومێدن
پێت نێچیرڤان بارزانی: هەنگاوەكانی بەغدا مایەی ئومێدن
لێكەوتەكانی كەوتنەخوارەوەی دوو هەلیكۆپتەرەكەی شەڕڤانان لە دهۆك
دوات لێكەوتەكانی كەوتنەخوارەوەی دوو هەلیكۆپتەرەكەی شەڕڤانان لە دهۆك
پەیوەنیدر