ئەحمەد مەحلاوی، قایمقامی پێشووتری قەزای قائیم، دۆزینەوەی گەورەترین كێڵگەی غاز لە پرۆسەیەكی گەڕانی نوێدا لە ناوچە بیابانییەكانی خۆرئاوای ئەنبار ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە، مەحلاوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كۆمپانیای گەڕانی بەشوێن نەوت كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی نەوت، لە پرۆسەی گەڕانی نوێدا بۆ ئەو ناوچانەی لە نێوان قەزای قائیم و عانە لە خۆرئاوای ئەنبار ئەنجامدرا، گەورەترین كێڵگەی غازی لەدوای كێڵگەی عوكاز دۆزرایەوە، ئەم كێڵگەیەش یەكێكە لە گەورەترین ئەو كێڵگانەی لە ناوچەكانی خۆرژئاوادا دۆزراونەتەوە”.
بە وتەی مەحلاوی”كێڵگەكە لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە و بڕێكی زۆر غازی تێدایە و بەراورد دەكرێت بەو غازەی لە كێڵگەی عوكازدا هەیە لە قەزای قائیمی خۆرئاوای ئەنبار، ئەو كێڵگەیەی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە ئاماژەی پێنەكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە خۆرئاوای ئەنبار گەورەترین كێڵگەی غازی تێدایە و هیوادارن لە چەند ڕۆژەی داهاتوودا ڕابگەیەنرێت.”
پێشتر بەرپرسێكی خۆجێی لە ئەنبار ڕایگەیاندبوو، كۆمپانیای گەڕان بەشوێن نەوت، پرۆسەكانی گەڕانی بەشوێن كێڵگەكانی غاز لە ناوچە بیانییەكانی قەزای روتبەی خۆراوای ئەنباری، بەهۆی ڕەوشی ئەمنییەوە دواخستووە.