مووچەی 16 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت



ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكردووە، كە بڕیار لە ماوەی (٢١) ڕۆژدا كۆتایی پێ بێت و لەم هەفتەیەشدا مووچەی 4 وەزارەت و 12 دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، كە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ یەك شەممە ١٩ی ئادار مووچەی مانگی 2ی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی (ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش) لەگەڵ (وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت) دابەش بكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە مووچەی وەزارەتەكانی (داد و ئەوقاف) لەگەڵ (ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی) خەرج بكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 تا كۆتایی مانگی 3 لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی عێراق 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەڵام وەزیری دارایی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “خشتەی مووچە وەك خۆی دەڕوات و خێراتر ناكرێت”.

پارێزەرێك: جیابوونەوەی هاوسەران زۆرتر دەبێت و هیوا بەساڵانی ڕابردوو دەخوازین
پێت پارێزەرێك: جیابوونەوەی هاوسەران زۆرتر دەبێت و هیوا بەساڵانی ڕابردوو دەخوازین
زیاتر لە 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە
دوات زیاتر لە 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە
پەیوەنیدر