سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەفەرمی داوایان لەیەكێتی كردووە بگەڕێتەوە بۆ حكومەت هەڵاتن كێشەكان چارەسەرناكات، دەشڵێت:”هەڵبژاردن لەمساڵدا بەڕێوەدەچێت، كێشەكان هەرچیەك بن نابێت لەسەر حسابی هەڵبژاردن بێت”.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكیی رایگەیاند، پێویستە ناكۆكییە سیاسییەكان لەناو ئەنجومەنی وەزیران چارەسەربكرێن، نەك بایكۆتكردنی حكومەت لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، كێشەكان بەهەڵاتن چارەسەر نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە:” لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا بەفەرمی داوام لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە بگەڕێنەوە بۆ حكومەت، ئومێدم وایە بگەڕێنەوەو هەر مەترسییەكیان هەیە لەئەنجومەنی وەزیران بیخەنەڕوو، هەر كێشەیەك هەبێت دەتوانین لەڕێی گفتوگۆوە لەحكومەت چارەسەری بكەین، جگە لەوە هیچ هیچ ئامرازێكی ترمان نییە”.
دەشڵێت:” هۆكاری ڕاستەقینەی كێشەكە، كوژرانی هۆگر عەبدوڵڵا ڕەسوڵە كە ئەفسەرێكی پێشوی هەواڵگری یەكێتی نیشتمانی كوردستانە ساڵی ڕابردو لەهەولێرم یەكێتی هاوكارنیە لەبارەی ئەو دۆسییە، بەڵكو بۆ دورخستنەوەی چاوەكان لەسەر ئەو پرسە، كێشەی تر دەوروژێنن لەنمونەی، پرسی دارایی و دابەشكردنی دەسەڵات.
راشیگەیاندووە، پێویستە هەڵبژاردنەكان لەمساڵدا بەڕێوەبچێت، كێشەی حزبە سیاسییەكان هەرچیەك بێت پێویستە ڕێگای جیاواز بۆ چارەسەری بدۆزرێتەوە، نابێت لەسەر حسابی دواخستنی هەڵبژاردن بێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت:”لەدانوستانەكانی بودجەدا كەشێكی ئەرێنی لەئارادابوو، ئەوە هەموو خواستی ئێمە نەبوو، بەڵام پێموایە كە قابیلی جێبەجێكردنەو بەكرداریش پشتیوانیمان كردووە، ئومێدەكەم پەرلەمان وەكو خۆی تێیپەڕێنێت”،
ئاماژەی بەوەشکردووە کە یاسای نەوت و غاز دەبێت گونجاوبێت لەگەڵ مافەكانی هەرێمی كوردستان لەدەستوردا، پاراستنی مافەكانمان لەئەولەویەتمانە، پێموایە ڕێگایەك هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی كرداری بۆ هەریەك لەبەغدادو هەولێر.