بانكی ناوەندی عێراق بڕیارێكی لەبارەی فرۆشتنی سووتەمەنی لە بەنزینخانەكان لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنی بە نرخی فەرمی دۆلار بە دینار دەركرد.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، فرۆشتنی سووتەمەنی لە 9 بەنزینخانەی شاری بەغدا لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە جێبەجێ دەكرێت و چەند خاڵێكی دانی پارە لەرێگەی ئەلیكترۆنییەوە دادەمەزرێت.”
ڕاشیگەیاندووە، “پێدانی پارە لە رێگەی كارتی بانكییەوە دەبێت، كە چەند جۆرێكی هەیە لەوانە كارتی پێشوەخت پارەدراوە.”
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ئەو هەنگاوە سەرەتای پڕۆژەیەكی گەورەیە، كە هەموو كۆمەڵگە دەگرێتەوە و مەبەست لێی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كاش و پاراستنی پارەیە و تێدا بەنزین بە نرخی بەرمی ئاڵوگۆڕی دراو 132 هەزار بۆ یەك دۆلار هەژمار دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی ئەو وێستگانەی سووتەمەنی لە رێگەی كارتەوە دەفرۆشن، ئەمانەن:
یەكەم/ وێستگەكانی بەرەی كەرخ:
– وێستگەی یەرمووك، نزیك هێڵی شەمەندەفەر/داودی
– وێستگەی یەكەمی پۆلیس، گەڕەكی زانكۆ
– وێستەگی ئوم تبوڵ، گەڕەكی ناوخۆ
– وێستگەی ریسالە، مەنسوور
دووەم/ وێستگەكانی بەرەی رەسافە:
– وێستگەی سەعدوون، شەقامی سەعدوون
– وێستگەی ئەبو ئەقلام، كەڕادەی ناوەوە
– وێستگەی موسای كوڕی نەسیر، كەڕادە
– وێستگەی خاڵسە، وەزیرییە
– وێستگەی بەتاوین