بانكی ڕافیدەینی عێراقی بڕیاری پێدانی پێشینەی بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزەكانی ناوخۆ و بەرگری ڕاگەیاند.
بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو پێشینەیەی بڕیاریان داوە بیدەن بە فەرمانبەران و کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینان، بڕەكەی دەگاتە 25 ملیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “داواکاری پێشینە لەڕێگەی داواکاری ئەلیکترۆنی بانکەکەوە دەبێت، پێشینەکەش بە ماستەر کارت پڕدەکرێتەوە”.
بەردەوام بانكی ڕەشید و ڕافیدەینی عێراقی چەندین جۆر پێشینە و قەرز بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدەن و بڕیاریشە لە هەرێمی كوردستان بەم زووانە ئەو پێشینانە بكرێنەوە لە ڕێگەی (بانكی نیشتمان)ەوە، كە سەر بە بانكی ناوەندی عێراق دەبێت.