دوای دوو شەپۆلی لێزمە باران، كە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی لە مەترسی وشكەساڵی لە خەم ڕەخساند، ئەم هەفتەیەش شەپۆلێكی دیكەی تاوە باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەتەواوی مەترسی وشكەساڵی نامێنێت لەو ناوچانەی، كە تا ئێستا بارانی تەواویان لێ نەباریوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٥ پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت ١٠ – ١٥ کم/ كاتژمێر لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە .
وتیشی، “دوو سبەی یەک شەممە ١٩-٣-٢٠٢٣ کەشی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی نوێ لە دەریای ناوەڕاستەوە ناسەقامگیر ئەبێتەوە و ھەورە تریشقە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.
لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، مەترسیەکانی وشکەساڵی و ئەگەرەکانی ڕوودانی بۆ ئەمساڵ 2022-2023 کۆتایی پێهات له ( گەرمیان ، هەڵەبجه ، دهۆک ، سلێمانی ، کەرکوك ، بەشێکی دەوروبەری هەولێر).
ئاشكراشی كرد، بەشێک لە ناوچەكانی پارێزگای هەولێر و ناوەندی هەولێر بڕێک بارانی تری پێویستە و پشت بەخوا لەڕۆژانی داهاتوودا لەو ناوچانەش بارانی پێویست دەبارێت و مەترسی وشكەساڵی کۆتایی پێدێ .