لە سلێمانی و هەڵەبجە 12 بوومەلەرزەی دیكە ڕوویاندا



شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەكانی هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی هەژاند و خەڵكی ناوچەی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەستیان پێ‌ كرد و شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی دەڵێت: “چەقی بوومەلەرزەكە عەنەب بووە”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكەی شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 9:31 خوولەکی شەو ڕوویدا بەگوڕی 5.1 ی ڕێختەر لەقوڵای 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەوی.

ڕاشیگەیاند، ئەو بوومەلەرزەیە پارێزگای هەڵەبجه و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی لەرزاندەوه و چەقی بوومەلەرزەکەش (عەنەب) بووه لە پارێزگای هەڵەبجه واتا لەخاکی هەرێم تۆمار کراوه.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بەرزی پلەکەوه لە گەرمیان و سلێمانی هەستیپێکراوه.

ئاشكراشی كرد، لە 6ی3ی2023 لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا باسم لەوەکرد بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 یان 5 پله لەهەرێمی کوردسان ڕوودەدات و باسیشم لەوەکردبوو، كە ئەو بوومەلەرزانەی ڕوودەدەن دەکەونە نێوان ناوچە سنوورییەکانەوه هەروەک ئەوەی شەوی ڕابردوو لە عەنەب تۆمارکرا.

لای خۆشیەوە، ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەدوای بوومەلەرزەكەی ئەمشەوەوە 12 پاشلەرزەی دیكە ڕوویانداوە، كە گوڕەكانیان لەنێوان 1.5 بۆ 2.5 پلەی ڕێختەر بوون و هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ نەكردووە.

شەپۆلێكی دیكەی تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی دیكەی تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
وڵاتێكی دیكەش “تیك تۆك”ی قەدەغە كرد
دوات وڵاتێكی دیكەش “تیك تۆك”ی قەدەغە كرد
پەیوەنیدر