نرخی دۆلار گەیشتە نزیكەی 150 هەزار دینار



جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و هۆكارەكەشی بۆ كەم بوونەوەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی دەگەڕێنرێتەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 500 دینار و بەردەوام لە گۆڕاندایە.

ڕاشیگەیاند، نرخی 100 دۆلار بە 3 ملیۆن و 600 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.

سەبارەت بە لیرەی توركی ئاماژەی بەوەكرد، 100 دۆلار بە 1820 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دەستپێشخەرییەكەی نوری مالكی بۆ دابەزاندنی بەهای یەك دۆلار بۆ 1375 (100 دۆلار بە 137 هەزار و 500) دینار، نرخی دۆلار بۆ 145 هەزار دینار دابەزی، بەڵام دواتر بەهۆی سووربوونی بانكی ناوەندی و حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی سودانی بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتی دارایی و نەگۆڕینی بەهای دۆلار، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە
پێنج ملیار دۆلاری ماسك لە مەترسیدایە
دوات پێنج ملیار دۆلاری ماسك لە مەترسیدایە