پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار هەنگاوی نوێ‌ ئاشكرادەكات



پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، كۆبوونەوەی تێروتەسەلەیان لەبارەی بازاڕی دراو لەگەڵ ئەمریكا كردووە و لەڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنییەوە لە كۆتاییهاتن بە قەیرانی نرخی دراو نزیكبوونەتەوە و دەشڵێت: ” لەسەر ئەوەش رێككەوتووین، كە نرخی دۆلار بە 1320 دینار دیاری بكرێت”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی رێكارە نوێیەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی، توانیویانە چەندین سەرپێچی ئاشكرابكەن و بەو هۆیەوە تا ئێستا مۆڵەتی كاركردن لە بانكێك و ژمارەیەك كۆمپانیا وەرگیراونەتەوە و كاری هەندێك كۆمپانیاش بەیەكجاری ڕاگیراوه.

وتیشی، “بەر لە ماوەیەكی كەم چەند كۆبوونەوەیەكی تێر و تەسەلمان لەگەڵ سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی و وەزارەتی گەنجینە و بانكی ناوەندیی ئەمریكا ئەنجامداوە و دیراسەیەكی قووڵمان بۆ چارەسەركردنی هەڵئاوسان و جیاوازی نرخی دراو كردووە و چەند ڕێكاری نوێش بۆ كەمكردنەوەی ئەو جیاوازییە گیراونەتە بەر و لە داهاتووشدا ڕێككاری نوێمان دەبێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، لەو قۆناغە نزیك بووینەتەوە، كە تێیدا هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوو هەیە و ڕووبەری پێشوازیكردن لە سیستەمی نوێی بانكی تا دێت فراوانتر دەبێت، كە بریتییە لە سەكۆی ئەلیكترۆنی، كە بەردەوام تێیدا وردبینی پێشوەختە بۆ حەواڵەكردن دەكرێت.

ئاشكراشی كردووە، “وردبینییەكە بەر لە پڕۆسەكە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەك روونەدات و نەتواندرێت مامەڵەی قاچاغ و سپیكردنەوەی پارە ڕووبدات و لە سزاكانیش دووركەوینەوە و لەسەر ئەوەش ڕێككەوتووین، كە نرخی دۆلار بە 1320 دینار دیاری بكرێت”.

وتیشی، “ئێمە نامانەوێت دۆلار وەک مووچە دابەشبکەين ئەمە وەک ئەوە وايە شکۆی وڵاتەکە بێنينە خوارەوە، بەڵکو دەمانەوێت هاووڵاتيان دينار بەکاربهێنن لە مامەڵەکانی ناوخۆدا”.

پارتی كار بۆ لابردنی پارێزگاری كەركوك دەكات
پێت پارتی كار بۆ لابردنی پارێزگاری كەركوك دەكات
شێف حەیدەر دیک و سامسۆنگ هەڵمەتێك رادەگەیەنن
دوات شێف حەیدەر دیک و سامسۆنگ هەڵمەتێك رادەگەیەنن
پەیوەنیدر