كاكە حەمە؛ سنوری پارێزگای هەڵەبجە ناوەندەكەی سلێمانیە تا خانەقینی لەسەرە



سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،پێویستە جوگرافیای سنوری پارێزگای هەڵەبجە وەك خۆی لێبكرێتەوە، ئەوەی ئێستا هەیە بچوكراوە و دابڕێنراوە، سنورەكەی لە چوارتاوە تا كەلار و خانەقین بووە، ناوەندی پارێزگاكەی سلێمانی بووە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە و لە یادی 35 ساڵەی كیمیابارانكردنی شارەكە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوام لە حكومەتی عیراق و هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان دەكەم ، جوگرافیای هەڵەبجە وەك خۆی لێبكەنەوە .

ڕاشیگەیاند، پێشتر سنوری پارێزگای هەڵەبجە (ولایەتی شارەزوور) لە چوارتا تا كفری بووە و ناوەندەی پارێزگاكەش سلێمانی تا خانەقین بووە، پێویستە ئەو جوگرافیایەی بۆ بگەڕێتەوە، هەڵەبجە”پێجوێنە وهەڵەبجەی تازەیە و سەیدسادق و دەربەندیخان و كەلار و ئەو ناوچانەیە”.

 

 

 

ئیحسان عەلی ڕەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت
پێت ئیحسان عەلی ڕەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت
پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی بەگوللەیەك خوشكەكەی خۆی كوشت دەستگیركرا
دوات پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی بەگوللەیەك خوشكەكەی خۆی كوشت دەستگیركرا
پەیوەنیدر