براوەكانی خەڵاتی ئۆسكا



 

سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ 95 مین خول خەڵاتەكانی ئۆسكار لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكا ڕاگەیەندران.

لیستی تەواوی براوەی خەڵاتە بەناوبانگەكانی سینەمایی “ئۆسكار” بۆ ساڵی ٢٠٢٣:

-باشترین فیلم: “هەموو شتێك…هەموو شوێنێك لە یەك كاتدا”.

-باشترین ئەكتەری ژن: میشێل یۆ لە فیلمی “هەموو شتێك، هەموو شوێنێك لە یەك كاتدا”.

-باشترین ئەكتەری پیاو: برێندان فرایزەر بۆ فیلمی “The Whale”.

-باشترین دەرهێنەر: دانیال كوان و دانیال شاینرت بۆ فیلمی “هەموو شتێك، هەموو شوێنێك لە یەك كاتدا”.

-باشترین ئەكتەری یاریدەدەری پیاو: كی هوی كوان بۆ فیلمی “هەموو شتێك، هەموو شوێنێك لە یەك كاتدا”.

-باشترین ئەكتەری یاریدەدەری ژن: جەیمی لی كورتیس بۆ فیلمی “هەموو شتێك، هەموو شوێنێك لە یەك كاتدا”.

-باشترین فیلمی نێودەوڵەتی: هەموو شتێك بێدەنگ لەبەرەی ڕۆژئاوا، ئەڵمانیا.

-باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ: “پینۆچیۆ لە نووسینی گیلەرمۆ دێل تۆرۆ”.

-باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری درێژ: “ناڤالنی”.

باشترین سیناریۆی ڕەسەن: “هەموو شتێك… لە هەموو شوێنێك لە یەك كاتدا” لە نووسینی دانیال كاوان و دانیال شاینێرت.

-باشترین سیناریۆی وەرگێڕدراو: “قسەی ژنان” لە نووسینی سارا پۆلی.

-باشترین موزیكی وێنەگرتن: “هەموو بێدەنگ لە بەرەی ڕۆژئاوا” لە نووسینی ڤۆڵكەر بێرتێلمان.

-باشترین گۆرانی: “ناتو ناتو” لە فیلمی “R.R.R”، ئاوازی M.M. كیراڤانی و تێكستەكانی چاندرەپوزی.

-باشترین وێنەگرتنی سینەمایی: جەیمس فرێند لە فیلمی “هەموو شتێك بێدەنگ لە بەرەی ڕۆژئاوا”.

-باشترین كاریگەرییە بینراوەكان: ئاڤاتار لە فیلمی ڕێگای ئاو.

-باشترین ئەندازیاری دەنگ: “Top Gun: Maverick”.

-باشترین مۆنتاژ: “هەموو شتێك…هەموو شوێنێك لە یەك كاتدا”.

-باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان: “هەموو بێدەنگ لەسەر بەرەی ڕۆژئاوا”.

-باشترین دیزاینی جلوبەرگ: ڕوت كارتەر، “بلاك پانتەر: واكاندا بۆ هەمیشە”.

-باشترین ماكیاژ و شێوازی قژ: “ماسی”.

-باشترین كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری كورت: “بەخێوكەرانی فیل”.

-باشترین كورتە فیلم: “ماڵئاوایی ئێرلەندی”.

-باشترین كورتە فیلمی ئەنیمەیشن: “كوڕ و مۆڵ و ڕێوی و ئەسپ”.

 

قوباد تاڵەبانی: بەمشێوەیە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێن
پێت قوباد تاڵەبانی: بەمشێوەیە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێن
سێ‌ زیندانیكراوی بادینان ئازادكران
دوات سێ‌ زیندانیكراوی بادینان ئازادكران
پەیوەندیدار