دیزاینێكی نوێ بۆ مۆنۆمێنتی یادگاری هەڵەبجە ئامادە دەكرێت



 

‎كچە ئەندازیارێكی هەڵەبجە پێشنیازی دیزاینێكی نوێ بۆ مۆنۆمێنتی شارەكە دەكات.

ئەندازیاری تەلارسازی ڕەیان عەبدولڕەحیم مەلا تاهیر دەڵێت “دوای ئەنجامدانی ڕاپرسیەك لە سۆشیاڵ میدیا و وەرگرتنی ڕایگشتی لەسەر ئەو مۆنۆنێنتەی ئێستا هەیەو لە ساڵانی ڕابردوودا باشترین خزمەتی بەو شارە كردووە، ‎ڕای زۆرینە لە ڕاپرسییەكە پێیوایە مۆنۆمێنتی ئێستای هەڵەبجە خاوەن كەمترین خزمەتگوزارییە و پێویستە مۆنۆمێنتەكە بكرێتە مۆنۆمێنتێكی نێودەوڵەتی و فراوانتر بكرێت، بۆ ئەوەش پێویستی بە دیزاینی نوێ و زیادكردنی فەنكشن و خزمەتگوزاری زیاتر هەیە”.

‎دەشڵێت “وەك هەوڵێك ئەم بیرۆكە و دیزاینی نوێم لە (٢٠٢٣/٣/١٦) پێشكەش بە شارەكەم شاری شەهیدان دەكەم بەو هیوایەی خزمەتێك بكات و بتوانرێت سودێكی لێوەربگیرێت”.

كورتەیەك لەسەر بیرۆكەی دیزاینەكە:
‎بەكورتی لە دیزاینەكەدا چوار بیرۆكەی سەرەكی و چەندین بیرۆكەی تر لە پێكهاتەكانی پرۆژەكەدا كراوەتە بنەما ، هەروەك لە سەر نەخشەكان دیاریكراون، مێژووی كۆن و نوێ و داهاتووی هەڵەبجە و سروشتی كارەساتەكە و دەرئەنجامەكانی و چۆنیەتی ڕوانینمان بۆ ئایندەی ئەم شارە لە چوارچێوەیەكی هونەری ئەندازەییدا دیزاین كراوە لە ڕێگەی مۆنۆمێنتەكەوە گوزارشتی لێ دەكرێت.

دیزاینەكە پڕۆژەی كۆتا ساڵی خوێندنە كە لە كۆلێژی ئەندازیاری ئامادەكراوە.

نرخی نەوت و گاز و غاز دابەزی
پێت نرخی نەوت و گاز و غاز دابەزی
سبەینێ لە سلێمانی نرخی نەوت و گاز و غاز دادەبەزێت
دوات سبەینێ لە سلێمانی نرخی نەوت و گاز و غاز دادەبەزێت
پەیوەنیدر