هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت



شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات و داواش لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت:” هۆشداری دەدەمەوە بەسەرجەم ئەو ناوچانەی نزمن و مەترسی لافاویان لەسەرە ئاگاداربن لەبەرئەوەی ئەمشەو و سبەی ڕادەی شێداری زۆر بەرزە و لە %100 و شەپۆلەکە دەگاتە لوتکەی بەهێزی خۆی”.

دەشڵێت:” بۆ ئەوەی هەموو لایەک بەدوور بن لەزیانی گیانی مرۆیی تادەکرێت لەماڵەوە و ژوورەوە بمێننەوە لەبەر مەترسییەکانی ڕوودانی هەورە بروسکە”.

راشیگەیاندووە،شەپۆلەکە بۆ هەموو ناوچەکان بەهێزە هەر لەزاخۆوە تاوەکوو خانەقین”.

دهۆک..هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت دهۆک..هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
كۆمەڵی دادگەری بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەگەڵ لیستی نیمچەكراوەدایە
دواتر كۆمەڵی دادگەری بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەگەڵ لیستی نیمچەكراوەدایە
ەیوەندیدار