ڕۆناڵدۆ كێشەی چەتری بالكۆنەكەى هەیە



ئەنجوومەنی شارۆچکەی لیشبۆنە مۆڵەتی بە “دۆن” دا بۆ دروستکردنی “كڵاو ڕۆژنەیەك” نەک “چەترێکی زەبەلاح” لەسەر بالكۆنەكەی.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ئەل نەسری سعودیه، دواجار دەتوانێت باڵکۆنی شوقه گەورەكەی له سەنتەری پایتەختی پورتوگال نۆژەن بکاتەوه، دوای چەند ساڵێک له مشتومڕ و ناكۆكی لەگەڵ شارەوانی لیشبۆنە.

وە شارەوانی لیشبۆن دوو ساڵ لەمەوبەر پارەی “دۆن”ی دا بۆ لابردنی چەترێکی گەورە لەسەر باڵکۆنی شوقەکەی، کە گرانترینە لە شارەکەدا، چونکە ڕۆناڵدۆ مۆڵەتی دروستکردنی چەترە زەبەلاحەکەی بۆ باڵکۆنەکە وەرنەگرت، کە مەلەوانگەیەکی هەیە، کە ڕووی لە شارەکە کردووە.

شارەوانییەکە پێشێلکارییەکەی ڕۆناڵدۆی ئاشکرا کرد لە ساڵی ٢٠٢١، کاتێک خۆشەویستەکەی (جۆرجینا ڕۆدریگێز) لە باڵکۆنەکەوە ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوکردەوە، کە میدیا ناوخۆییەکان تێبینی بوونی پێکهاتەیەکی کانزاییان کرد لە دەرەوەی پڕۆژە ئەسڵییەکە، ئەمەش وایکرد ئەنجوومەنی پایتەخت پشکنین بۆ شوقەکە ئەنجام بدات و چەند مانگێک دواتر میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیاری لابردنی چەترەکەی داوە.

بەڵام ئەوەی نوێیە، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی “مارکا” بڵاویکردۆتەوە، ئەوەیە، کە ئەنجوومەنی شارۆچکەی لیشبۆن مۆڵەتی دروستکردنی (كڵاو ڕۆژنەیەك)ی بە “دۆن” داوە، نەک (چەترێکی زەبەلاح).

وەزارەتێكی هەرێم 30 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێت وەزارەتێكی هەرێم 30 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
لە سلێمانی نرخی 8 نان و سەمون دەكرێتەوە بە 1000 دینار
دوات لە سلێمانی نرخی 8 نان و سەمون دەكرێتەوە بە 1000 دینار
پەیوەندیدار